×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

چین سیستمی ڕێدۆزیی 'بەیدۆو'ی ڕاگەیاند

2020-08-01
ڕاگەیاندنی سیستمی بەیدۆو لە هۆڵی مەزنی خەڵک لە پەکین
فۆتۆ: شینخوا
ئێستا - تایم
ئێستا
چین سیستمی ڕێدۆزیی "بەیدۆو - Beidou"ی تەواوکرد و لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی مەزنی خەڵک لە پەکین ڕایگەیاند، سیستمەکە دەتوانێت ڕکابەری سیستمی جی پی ئێسی ئەمریکی بکات و پەرە بە ئاسایش و هەژموونی جیۆسیاسیی چین بدات.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی تایم، سەرۆکی حزبی کۆمۆنیست چین و فەرماندەی سوپای ڕزگاریی گەلی چین، شی جینپینگ کە لە هەمان کاتدا سەرۆکی وڵاتەکەیە، بە فەرمی لە مەراسیمێکدا سیستمی بەیدۆوی ڕاگەیاند.

مەراسیمەکە دوای ئەوە هات کە ڕۆژی 23ی حوزەیران، کۆتا مانگی دەستکردیان ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی کۆتاییهات.

سیستمی بەیدۆو لە ساڵی 2018ـەوە خزمەتگوزاریی ڕێدۆزی پێشکەش بە هەموو ئەو وڵاتانە دەکات کە بەشدارییان لە پرۆژەی ڕێگای ئاوریشمی هاوچەرخ کردووە، سەرەڕای وڵاتانی دیکەش.

بەیدۆو ڕێدۆزییەکی ورد پێشکەشی بەکارهێنەرانی دەکات، هەروەها دەتوانێت نامەی کورتی 1200 پیت و وێنەش بنێرێت.

لە ئێستادا سیستمەکە ڕکابەری "GPS"ی ئەمریکی، "گلۆناس - GLONASS"ی ڕووسی و تۆڕی "گالیلیۆ - Galileo"ی یەکێتیی ئەورووپا دەکات.



‌ئێستا