×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئیسرائیل و ئەمریکا لە بواری بەرگریی ئاسمانیدا ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد

2020-07-31
سیستمی دژەمووشەکی تادی ئەمریکی
فۆتۆ: AP Photo
ئێستا - سپوتنیک
ئێستا
سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی 31ی تەمموز، ڕایگەیاند هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی و سوپای ئەمریکا بەڵگەنامەیەکیان لەسەر بنەمای هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵاتەکە لە بواری بەرگریی ئاسمانیدا واژۆ کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "سپوتنیک"ی ڕووسی، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، "لە دوای کۆبوونەوەیەکی گریمانەیی، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل و هێزی ئاسمانیی ئەمریکا واژۆیان لەسەر بەڵگەنامەیەک کردووە، بە جۆرێک هەردوو چەکی "تاد"ی ئەمریکی و "گوومەزی ئاسن"ی ئیسرائیلی لە دۆخی لەناکاودا لە ئیسرائیل بخرێنە کار".

چەکی بەرگریی ئەمریکی لە ناوچە زۆر بەرزەکان (THAAD) و گوومەزی ئاسن (Iron Dome)ی ئیسرائیلی، دوو سیستمی بەرگریی دژەمووشەکی بالیستین، هەردووکیشیان بۆ پووچەڵکردنەوە و خستنەخوارەوەی ئامانجە ئاسمانییە مەودا کورت و مامناوەند و دوورەکان دروستکراون.

سوپای ئیسرائیل، هاوکاریی درێژمەودوای نێوان ئیسرائیل و ئەمریکای بەرزنرخاندووە.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، لە ڕۆژی پێنجشەممە، میوانداریی کۆمەڵەیەکی ڕاوێژکاریی ساڵانەی سیاسەتی بەرگریی ئەمریکی-ئیسرائیلی کردووە.

کۆمەڵەکە باسیان لە دوایین پێشهاتە سیاسی، ئەمنی، ستراتیجی و ئیقلیمییەکانی کردووە، ئەوەش لە دوای هەڵکشانی گرژییەکان و شەڕەتەقەی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان لەسەر سنوور.



‌ئێستا