×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئاژانسی میهر: بەهای ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی ساڵانەی عێراق و ئێران لانیکەم 14 ملیار دۆلارە

2020-07-26
نەخشەی عێراق و ئێران
فۆتۆ: ئێستا گرافیک
ئێستا - mehrnews
ئێستا
بریکاری تایبەتی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تەمموز، ڕایگەیاند بەهای بازرگانیی ساڵانەی نێوان تاران و بەغداد لانیکەم 14 ملیار دۆلارە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "میهر"، ئەمیرعەبدوڵاهیان وتوویەتی، "سەردانیکردنی مستەفا کازمی بۆ ئێران نیشاندەری پەیوەندیی قووڵی ئەم دوو وڵاتەیە و لەم ساڵانەی دواییشدا پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی گەشەی کردووە، بە شێوەیەک کە بەهای بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات ساڵانە لانیکەم 14 ملیار دۆلارە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و ئەورووپا کەمترە لە سێ ملیار دۆلار".

بریکاری تایبەتی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتووشیەتی، "سەرەڕای گوشاری ئەمریکا بۆسەر وڵاتان، بە مەبەستی نەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ ئێران، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەئاشکرا دێتە ئێران و لەم سەردانەیدا سەبارەت بە گەشەپێدانی هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا، لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی وتووێژ دەکات و ئەمەش پتەوبوونی پەیوەندی و متمانە بە ئێران دەردەخات".

لەبارەی کۆبوونەوەی کازمی و خامنەیی، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وتوویەتی، "ئەوان لەم دیدارانە کەڵک وەردەگرن و شتی بەسوود و بەقازانج لە ئێران فێر دەبن".



‌ئێستا