×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پۆلیسی ڕاپەڕین: لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون

2020-06-30
ئۆتۆمبێلی پۆلیس، ڕانیە
فۆتۆ: Social Media
ئێستا - ڕاپەڕین
ئێستا
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند لە کاتژمێری 9:30ی خولەکی شەوی دووشەممە، ڕووداوێکی تەقەکردن لەناو دوکانێکی مۆبیلیاتدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، شۆڕش ئیسماعیل زانیارییەکانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشڕاستکردەوە و وتی، "ڕووداوەکە لە لەناو دوکانێکی مۆبیلیاتدا بووە لە گەڕەکی قەڵات نزیک شارەوانیی ڕانیە، بە وتەی یەکێک لە بریندارەکانیش، کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە."

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو کەسەی کوژراوە گەنجێکی تەمەن 30 ساڵانە بە ناوی (س. ع. ا) لە ڕەگەزی نێر و ڕایگەیاندووە، "یەکێک لە بریندارەکان برای کوژراوەکەیە."

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە، "دوای ئەنجامدانی توێکاریی پزیشکی، تەرمی کوژراوەکە ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەقەکەرەکە دەرچووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە."



‌ئێستا