×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

تەندروستیی جیهانی: تائێستا نزیک نەبووینەتەوە لە کۆتایی کۆرۆنا

2020-06-29
پزیشکانی نەخۆشخانەیەک لە باشووری شاری میلانۆ، کۆرۆنا، ئیتالیا
فۆتۆ: AFP 2020 / PAOLO MIRANDA
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم، ئەمڕ دووشەممە، وتی کە تاکو ئێستا پەتای کۆڤید-19 لە کۆتاییەکەی نزیک نەبووەتەوە.

ئەدهانۆم لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "هەموومان دەمانەوێت ئەم شتە کۆتایی بێت. هەموومان دەمانەوێت هەنگاوێک لە ژیانمان بڕۆینە پێش. بەڵام ڕاستیی تاڵ ئەوەیە کە تاکو ئێستا نزیک نەبووینەتەوە لە کۆتایی ڤایرۆسەکە، ئەگەرچی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لە واقیعدا پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، بەڵام پەتاکە تادێت خراپتر دەبێت."

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕێکخراوەکە پلانی هەیە ئەم هەفتەیە کۆ ببێتەوە و تاوتوێی توێژینەوەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە بکەن.

لە ماوەکانی پێشوودا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندبوو کە بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، پێویستیان بە 31.3 ملیار دۆلار هەیە.

بەپێی ئاژانسی "سپوتنیک"ی ڕووسی، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامانجی ئەوەیە تاکو ناوەڕاستی ساڵی 2021، نزیکەی 500 ملیۆن پشکنین ئەنجام بدات و دەرمان بدات بە 245 ملیۆن تووشبوو لەنێو ئەو وڵاتانەی ئاستی داهاتیان نزم و ناوەڕاستە.



‌ئێستا