×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

کەتائبی حزبوڵڵای عێراق: چەک ڕادەستی دەوڵەت ناکەین

2020-06-29
چەکدارانی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق
فۆتۆ: Getty Images
ئێستا - سکای نیوز
ئێستا
سکرتێری گشتیی کەتائبی حزبوڵڵای عێراق، ئەحمەد حەمداوی، ئەمشەو دووشەممە، دوابەدوای ئازادکردنی 14 ئەندامی دەستگیرکراوی گرووپە چەکدارەکەی لەلایەن دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ڕایگەیاند کە چەکی خۆیان ڕادەستی دەوڵەتی عێراقی ناکەن.

بەپێی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی "سکای نیوزی عەرەبی"، سکرتێری گشتیی کەتائبی حزبوڵڵای عێراق وتوویەتی، "چەکی خۆمان ڕادەست ناکەین".

پێشتریش تەلەڤزیۆنی ناوبراو بڵاویکردەوە کە دەسەڵاتدارانی عێراق فەرمانی ئازادکردنی چەکدارانی کەتائیبی حزبوڵڵای سەربە حەشدی شەعبی داوە کە پێش چەند ڕۆژێک 14 کەسیانی دەستگیرکرد.

بەپێی لێدوانی دەسەڵاتدارانی بەغداد، ئەو چەکدرانە، کە سەربە لیوای 45ی سەرایای بەرگریی میللین، لە میانی پرۆسەی "گەڕانەوەی شکۆ بۆ دەوڵەتی عێراق" دەستگیرکرابوون.

پێش چەند ڕۆژێک هێزێکی سەربە دەزگای دژەتیرۆری عێراق هەڵیانکوتایە سەر وەرشەیەکی دروستکردنی مووشەک و سەکۆی مووشەکهاوێشتن لە ناوچەی دۆرە لە باشووری بەغداد و تیایدا 14 ئەندامی کەتائبی حزبوڵڵای عێراقیان دەستگیرکرد.

کەتائیبی حزبوڵڵا، بەپێی تویتێکی ئەبو عەلی عەسکەری، بەرسی ئەمنیی "کەتایبی حزبوڵڵا"، بەڵێنی داوە سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی بکاتە ئامانج، ئەوەش دوای ئەوەی چەند فەرماندەیەکی گرووپەکەیان دەستگیرکرابوو.



‌ئێستا