×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئێران: حەشدی شەعبی هێزێکی سەربازیی فەرمییە

2020-06-29
حەشدی شەعبی، عێراق
فۆتۆ: REUTERS
ئێستا - mehrnews
ئێستا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس مووسەوی، ئەمڕۆ دووشەممە، وتی کە وڵاتەکەی خۆی لە پرسی ناوخۆیی عێراق وەردانات و ڕاشیگەیاند کە حەشدیی شەعبی هێزێکی فەرمیی ئەو وڵاتەیە.

ئاژانسی هەواڵی میهر، بڵاویکردووەتەوە کە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە دۆخی عێراق ڕایگەیاند، "پرسی ناوخۆیی عێراق پەیوەندی بە خەڵک و گەلی ئەو وڵاتەوە هەیە و ئێران نایەوێت لە کاروباری ناوخۆیی هیچ وڵاتێک لەوانە عێراق دەستوەردان بکات." وتیشی "حەشدی شەعبی هێزێکی سەربازیی فەرمیی عێراقە و پێمانوایە دەوڵەت و خەڵکی عێراق پرسەکانی خۆیان چارەسەر دەکەن."

ئەم لێدوانەی عەباس مووسەوی لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دژە تیرۆری عێراق هەڵیکوتایە سەر بارەگایەکی کەتایبی حزبوڵڵای سەربە حەشدی شەعبی و 14 ئەندامی ئەو گرووپە چەکدارەی دەستگیرکرد کە تۆمەتبار بوون بە ئەنجامدەری هێرشە مووشەکییەکانی سەر ناوچەی سەوز و ئەو بنکە سەربازییانەی سەربازانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لێ جێگیرکراون.



‌ئێستا