×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

وەزارەتی نەوتی عێراق: پێداچوونەوە بە هەندێک گرێبەستی نەوتیدا دەکەین

2020-06-29
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق
فۆتۆ: ڤی ئۆ ئەی
ئێستا - ڕۆیتەرز
ئێستا
وەزیری نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار، دوێنێ یەکشەممە، ڕایگەیاند پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانی نەوت لەگەڵ هەندێک لە کۆمپانیاکان دەکەین، بەوپێیەی خەرجییەکانیان زۆرە، تاوەکو لەگەڵ دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانیان، خەرجییەکانیان کەمبکەنەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەشێکی وتووێژی ئیحسان عەبدولجەباری لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلسەباح بڵاوکردەوە، وەزیرە عیراقییەکە وتی، "وەزارەتەکەمان ڕوانگەیەکی هەیە بۆ کردنەوەی دەرگای دانوستان لەگەڵ کۆمپانیاکان و چاو بە گرێبەستەکاندا دەخشێنینەوە، هەنگاویش بەرەو پێداچوونەوەی هەندێک کێڵگەی نەوتیدا دەنێین بەهۆی زۆریی تێچووەکانیانەوە".

عەبدولجەبار لە درێژەی وتووێژەکەدا ئاماژەی بەوەش کرد، "پرسەکە لەگەڵ هەندێک کۆمپانیای خزمەتگوزاریدا تاوتوێکراوە و لێکۆڵراوەتەوە، کە لەگەڵ عیراقدا کاردەکەن بۆ گەشەپێدانی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بۆ هەندێک لە گرێبەستەکانیش دەکرێت".

وەزیرە عێراقییەکە سەبارەت بە پابەندبوونی بەغداد بە ڕێککەوتنی ئۆپێک پڵەس، جەختی کردەوە لەوەی "لە بەرژەوەندیی عێراقدایە هاریکاری گرووپی ئۆپێک پڵەس بێت، بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان".

ڕۆژی 12ی نیسان، کۆمەڵەی ئۆپێک پڵەس بە سەرۆکایەتیی ڕووسیا و سعودیە، ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانیان بە سێ قۆناغ، کە لە قۆناغی یەکەمدا، لە مانگەکانی ئایار و حوزەیراندا بڕی 9.7 بەرمیل نەوت کەمبکەنەوە. بەڵام تاوەکو ئێستا عێراق بەکردەیی پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبووە.

بەڵام عێراق پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبووبوو، هەر بۆیە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 7، حوزەیران، سەرەڕای بڕیاردان لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە، فشاریش لە عێراق کرا پابەندی ڕێککەوتنەکە بێت.



‌ئێستا