×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئێران دەیەوێت لەڕێی ئینتەرپۆڵەوە دۆناڵد ترەمپ دەستگیربکات

2020-06-29
دۆناڵد ترەمپ، ساتی کردنەئامانجی قاسم سولەیمانی و خۆپیشاندانەکان
فۆتۆ: ئی پی ئەی/فرانس پرێس/ گێتی ئیمەیجز
ئێستا - ئیرنا
ئێستا
داواکاری گشتیی تاران، عەلی قاسی میهر، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند لەڕێی ئینتەرپۆڵەوە بڕیاری دەرکردووە 36 بەرپرسی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا، لەنێویشیاندا دۆناڵد ترەمپی سەرۆک، دەستگیربکرێن، ئەویش بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە کوشتنی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، قاسم سولەیمانی.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا، عەلی قاسی میهر ئاماژەی بەوە کرد، "ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی و سیاسیی ئەمریکا بە تۆمەتی کوشتن و کاری تیرۆریستی تۆمەتبارکراون".

داواکارە گشتییەکەی تاران وتیشی، "بەپێی ئەو ڕێکارانەی لەسەر دۆسیەی تیرۆرکردنی جەنەڕال قاسم سولەیمانی گیراونەتەبەر، 36 بەرپرسی سیاسی و سەربازیی ئەمریکی، کە لە کاری تیرۆرکردنەکەدا تێوەگلاون، لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و فەرمان دەرکراوە لەڕێی ئینتەرپوولەوە دەستگیربکرێن".

بە وتەی قاسی میهر، لەنێو ئەو بەرپرسانەدا، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ هەیە.

ڕۆژی 3ی کانوونی دووەم، لە هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی و جێگری پێشووی سەرۆکی حەشدی شەعبی، ئەبومەهدی موهەندیس لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، کرانە ئامانج و کوژران.



‌ئێستا