×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئێران: باجی درێژکردنەوەی گەمارۆی چەککڕین وڵاتانی ڕۆژاوا دەیدەن

2020-06-29
عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
فۆتۆ: ئەسۆشییەتد پرێس
ئێستا - ئیرنا + سپوتنیک
ئێستا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس موسەوی، ئەمڕۆ دووشەممە، هۆشداری دایە ئەو وڵاتە ڕۆژاواییانەی پشتگیری ئەمریکا دەکەن لە بەردەوامیدان بە گەمارۆی چەککڕینی سەر ئێران و ڕایگەیاند سێ بژاردە تاوتوێ دەکەن بۆ بەرپەرچدانەوەیان.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا، عەباس موسەوی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا وتی، "ئەمریکا هەوڵدەدات میکانیزمی "پەلەپیتکە" لەدژی ئێران بخاتەگەڕ، ئەمریکییەکان مافی ئەوەیان نییە و ناشتوانن جێبەجێی بکەن. پابەندییەکانیان شکاند و ڕێکاری تێکدانی ڕێککەوتنی ناووکیان گرتنەبەر، ئەمەش لەگەڵ بڕیاری 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایش یەکنایەتەوە".

عەباس موسەوی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەی تاران لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشدا کردوویەتی، "سەلماندی دژی تێڕوانینی ئەمریکین و پێشبینیش دەکرێت ئەمریکا لەم پرسەکە شکست بهێنین".

بەپێی ئاژانسی سپوتنیک، موسەوی باسی لە ئەگەری درێژکردنەوەی گەمارۆکە کرد و وتی، "بەردەوامیدان بە گەمارۆکە لەدژی ئێران، لێکەوتەی دیکەی بەدوادا دێت و باجەکەی وڵاتانی ڕۆژاوا دەیدەن، ئێران سەبارەت بە توانا بەرگرییەکانی لە سایەی گەمارۆکە و دەرەوەشی گاڵتە لەگەڵ هیچ کەس ناکات".

وتەبێژە ئێرانییەکە سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاكێشا، سێ سیناریۆ هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی درێژکردنەوەی بەرپەرچدانەوەکە، لە کاتی خۆشیاندا دەگیرێنەبەر، ئەویش بەپێی ئەو بڕیارانەی دەدرێن".

عەباس موسەوی ئاشکراشی کرد، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، محەممەد جەواد زەریف ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایش وتارێک پێشکەش دەکات.



‌ئێستا