×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

15 ئامۆژگاری بۆ خۆدوورخستنەوە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی فشاری کاتی کارکردن

2020-06-28
فشاری کاتی کارکردن
فۆتۆ: ئیلوسترەیشن: moodpath
ئێستا - وەرگێڕان - Sputnik
ئێستا
زۆرێک لە خەڵکی بەدەست فشاری کاتی کارکردن و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر بەرهەمهێنانی تاکەکان و داهاتووی پیشەییان، دەناڵێنن.

کۆمەڵەی بەرەنگاربوونەوەی "قەلەقی و خەمۆکیی ئەمریکی" 15 ئامۆژگارییان خستووەتەڕوو کە یارمەتی زاڵبوون بەسەر دڵەڕاوکێ و فشاری کاتی کارکردن دەدات.

1. هاوڕێیەکی متمانەپێکراوی خۆت لە دۆخەکەت ئاگادار بکەرەوە تاکو یارمەتیت بدات لە کەمکردنەوەی هەر دڵەڕاوکێیەک پێش ڕوودانی.
2. فێر ببە چۆنچۆنی نیشانە پێشوەختەکان دەدۆزیتەوە تاکو دەستبەجێ مامەڵەی لەگەڵ بکەیت.
3. مەشق بکە لەسەر ئیدارەدانی کات و لیستێک لە گرنگترین کارەکانت ئامادە بکە و لەپێشترینیان دیاری بکە، هەروەها کاتی پێویست بۆ هەر ئەرک یان پرۆژەیەک.
4. لە زووترین کاتدا دەست بکە ئەنجامدانی پرۆژە گەورەکان، لای خۆت وادەی کۆتایی دیاری بکە، لەگەڵ پێشبینیکردنی ئەو کێشانەی دەکرێت لە کاتی کاردا ڕووبدەن تاکو ڕێگرییان لێ بکەیت.
5. ئەگەر کاتی پێویستت نییە بەڵێنی ئەنجامدانی هیچ کارێک مەدە.
6. ئەگەر لەسەر کار هەستت بە ماندوێتی کرد، داوای یارمەتی لە هاوپیشەکەت بکە.
7. لەسەرخۆ و دیپلۆماسییانە قسە بکە ئەگەر پابەندی زۆرت هەن و دەبێت مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت.
8. ئامادەباش بە بۆ گەیشتن بەو شتانەی لە کار پێویستتن و ژینگەیەکی لەباری کارکردن بخولقێنە.
9. هەر کاریگەرییەکی نەرێنی بەلاوە بنێ و خۆت بەدوور بگرە لە قسەوقسەڵۆک.
10. ناوەناوە پشوو بدە و چەند خولەکێک جارێک هەناسەی قووڵ هەڵمژە.
11. دوای کۆتاییهاتنی کاتژمێرەکانی کارکردن، بەردەوام مەبە لە کار و تەماشای نامەی پەیوەست بە کارەکەت مەکە.
12. چێژ لە سەرکەوتنەکانت ببینە و بە بۆنەی کاری نوێ ئاهەنگ بگێڕە و سوپاسی گشت ئەو کەسانە بکە پێش دەستپێکردنی پرۆژە نوێیەکەت هاوکارییان کردوویت.
13. کار لەسەر پلانی ڕۆژانی پشوو بکە.
14. کەڵک لە هەر هاوکارییەک وەرگرە کە بەهۆی کارەکەتەوە دەستت دەکەوێت.
15. خواردنی تەندروست بخۆ، باش بخەوە، بەڕێکوپێکی وەرزش بکە، کافایین و ئەلکهول کەم بکەرەوە.



‌ئێستا