×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

نرخی نەوت دیسانەوە دابەزی.. بەرمیلێک خاوی برێنت بایی 40 دۆلار و 83 سەنتە

2020-06-26
بازاڕی بۆرسە، سعودیە
فۆتۆ: REUTERS
ئێستا - Oil Price
ئێستا
بەپێی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە هەواڵی نەوت و وزە، ئەمڕۆ هەینی، لە کاتژمێر 22:29 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی بۆ 40 دۆلار و 83 سەنت.

لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژاوای تێکساس (خاوی ئەمریکا)، بە 38 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دیسانەوە دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەستە بە سستبوونی بازاڕەکانی نەوت و ترسی کەمبوونەوەی داخوازی لەسەر نەوت بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا.

پسپۆڕان پێیانوایە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەر ئابووریی جیهان، ڕێگرە لە بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوت.



‌ئێستا