×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

لەمەودوا هاووڵاتییانی کۆریای باشوور کارتی مۆڵەتی شۆفێری بەکارناهێنن

2020-06-24
هاووڵاتییەکی کۆری مۆڵەتی ئەلیکترۆنی سەر مۆبایلەکەی پیشان دەدات
فۆتۆ: SK Telecom
ئێستا - سپوتنیک
ئێستا
بەرپرسانی کۆریای باشوور، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایانگەیاند هاووڵاتییان دەتوانن لەمەودوا لەبری کارتی مۆڵەتی شۆفێری، ئەپلیکەیشنێکی سەر مۆبایلەکانیان بەکاربهێنن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپوتنیک، سێ کۆمپانیای پەیوەندیکردن لە کۆریای باشوور بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆی وڵاتەکە، دەستیان کرد بە کەمپینێکی لێکۆڵینەوە لە مۆڵەتی شۆفێری لەڕێی ئەپلیکەیشنی "Pass"، بۆ یەکەمجاریش ئەم خزمەتگوزارییە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا ئاشکراکرا.

هاووڵاتییانی کۆریای باشوور دەتوانن لەڕێی کڕینی شتومەک لە دوکانەکانی "CU" و "GS" لە سەرتاسەری وڵاتەکە، بیسەلمێنن کە تەمەنیان یاساییە بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل.

لەم مانگەوە دەتوانرێت لە کاتی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری، یان نوێکردنەوەی یاخود دەرهێنانی بە زمانی ئینگلیزی، مۆبایلەکەت لە 27 شوێنی کۆریای باشووردا پیشانی کارمەندی هاتوچۆکە بدەیت.

پێشبینیش دەکرێت لە داهاتوودا کاروباری پۆلیسی هاتوچۆ و بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل و چەندین کاری دیکەش، لەڕێی ئەم خزمەتگوزارییەوە جێبەجێ بکرێن.

سێ کۆمپانیاکە لەڕێی دانانی سیستمێکی تایبەتیان لەسەر ئەپلیکەیشنی پیشاندانی مۆڵەتەکە داناوە، کە دوای کردنەوەی ئەپلیکەیشنەکە و پیشاندانی مۆڵەتە ئەلیکترۆنییەکە، بە چەند خولەکێک دادەخرێتەوە و کۆدی نوێی دەچێتە سەر، تاوەکو بەشێوەی نایاسایی بەکارنەهێنرێت.



‌ئێستا