×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ماچکردن لە فیلمە فەرەنسییەکان دەستیپێکردەوە

2020-06-19
کەپڵێک لەسەر پردی ڕووباری سەین لە پاریس یەکتری ماچ دەکەن
فۆتۆ: Getty Images
ئێستا - AFP
ئێستا
وەزیری کەلتووری فەرەنسا، فرانک ڕایستەر، ئەمڕۆ هەینی، وتی کە ئەکتەرەکان لە گرتەی فیلمە فەرەنسییەکاندا کەوتوونەتەوە ماچکردن.

ئاژانسی "AFP" لە زاری فرانک ڕایستەر-ەوە گواستوویەتییەوە کە "لە گرتەی فیلمەکاندا ماچکردن دەستیپێکردووەتەوە، لەکاتێکدا ئەکتەرەکان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە."

وەزیری کەلتووری فەرەنسا جەختیکردەوە لەوەی خۆشەویستی بەتەواوی نەمردووە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتاکە.

وەزیر بە ڕادیۆ فەرەنسا-ی وتووە کە سەرەتای ئەم مانگە ڕێگە بە گەورەترین پیشەسازیی فیلم لە ئەورووپا درا کە دەستبکاتەوە بە وێنەگرتن، "ئەوان کەمێک چاوەڕێی ئەو ماچەیەیان کرد کە بۆ سینەما زۆر گرنگە."

ڕایستەر ئاماژەی بە ناوی هیچ فیلم و ئەکتەرێک نەکرد کە پێش هەمووان گەڕاونەتەوە بۆ وێنەگرتن و ماچومووچ و باوەش.

وابڕیارە لە دوای سێ مانگ داخستن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جارێکی دیکە سینەماکانی فەرەنسا لە ڕۆژی دووشەممەدا بکرێنەوە.



‌ئێستا