×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئەکتەری میسڕی، حەسەن حوسنی لە تەمەنی 88 ساڵیدا مرد

2020-05-30
حەسەن حوسنی
فۆتۆ: Social Media
ئێستا - قاهیرە
ئێستا
ئەکتەری بواری شانۆ و سینەمای میسڕی، حەسەن حوسنی، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی جەڵتەی دڵ لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ و لە تەمەنی 88 ساڵیدا مرد.

میدیاکانی میسڕ، بەیانیی ئەمڕۆ، هەواڵی مردنی حەسەن حوسنی-یان بڵاوکردەوە کە ئەزموونی زیاتر لە 50 کاری هەبوو لە بواری شانۆ و سینەمادا.

حەسەن حوسنی لە 15ی ئۆکتۆبەری 1931 لە گەڕەکی قەڵای قاهیرە لەدایکبووبوو.


حەسەن حوسنی، بە یەکێک لە گەورە ئەکتەرانی بواری فیلمی کۆمیدیی میسڕی ئەژمار دەکرا. لە باشترین فیلمەکانی ساڵانی 1960ـەکانی فیلمی "ناسڕ 56" بووە و لە باشترین فیلمەکانی ساڵانی 2000ـەکانیشی فیلمی "الناظر" بووە.



‌ئێستا