×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

قایمقامییەتی سلێمانی خانمان لە مەترسییەک ئاگادار دەکاتەوە

2020-10-18
سلێمانی
فۆتۆ: Google
ئێستا - سلێمانی
ئێستا
قایمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەم، دەستی بەسەر بڕێک لە بۆیەی قژی خانماندا گرت کە ماوەکەی بەسەرچووبوو، لەوبارەیەوە خانمان ئاگادار دەکاتەوە کە لەکاتی کڕینی کەرەستە جوانکارییەکاندا ئاگاداری ماوەی بەسەرچوونیان بن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا قایمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی ئارایشتگاکانی قایمقامییەتی سلێمانی، به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یان‌ و نه‌شیاوی بۆبه‌كارهێنان،‌ ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (150) پارچه‌ بۆیه‌ی ڕه‌نگكردنی قژی خانمان له‌جۆری (KEUNE)دا له‌ كۆگاكانی فرۆشتنی جوانكاریی خانمان له‌شاری سلێمانی گرتووه.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە به‌پێی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و جوانكارییانه پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ماده‌كیمیاییه‌كانه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچونیدا ماده‌كانی ده‌گۆڕیت بۆ پێكهاته‌ی زیانبه‌خش و زیان به‌ پێست و ته‌ندروستیی به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت.

قایمقامییەتی سلێمانی خانمان ئاگاداردەکاتەوە کە له‌كاتی كڕین وبه‌كارهێنانی مادده‌ جوانكارییه‌كاندا، به‌وردی سه‌رنج له‌ به‌رواری دروستكردن و ماوه‌ی به‌سه‌رچونی بده‌ن، لە هەر شووێنێکیش کەستەی ماوەبەسەرچوویان بینی ئاگاداریان بکەنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ته‌واوی بۆیه‌كانی ره‌نگكردنی قژی خانمان له‌ناوده‌برێت و ئه‌و شوێنانه‌شی بۆیه‌كانی تیادا گیراوه‌ خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.




‌ئێستا