×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

لە ساردكەرەوەی تایبەت بە مردوان ڕزگاری بوو و چەند ڕۆژێك دواتر مرد

2020-10-17
ڕاگەیاندنی مردنی یەكەمجاری هەڵە بووە
فۆتۆ: BBC
ئێستا - BBC
ئێستا
پیاوێكی هندی پاش ئەوەی بە مردو دادەنرێت، دەیخەنە ساردكەرەوەی تایبەت بە پاراستنی تەرم، بەڵام ڕۆژی دواتر دەردەكەوێت نەمردوە و خەریكە لەسەرمادا ڕەق دەبێتەوە.

ڕۆژی دووشەممە مردنی (بالاسوبرامانیام) (تەمەن 74 ساڵ) پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە ڕاگەیەنرا، بەڵام ئاشكرانەكرا كە ئەو هۆكارە چی بووە وایكردووە كە بڕوابكەن مردووە.

دواتر بالاسوربرامانیام كرایە ساردكەرەوەی تایبەت بە پاراستی تەرم تا ڕۆژی دواتر، بەڵام لەكاتێكدا ئامادەبووانی مەراسیمی مردنەكەی بەنیازبوون تەرمەكەی بگوازنەوە، بینیان لە سەرمادا هەڵدەلەرزێ و هێشتا لە ژیاندا ماوە.

بەهۆیەوە گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانەی دووەم، بەڵام ڕۆژی هەینی ئەمجارە بەڕاستی مرد.

بالاجیناسان،ی پزیشك و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حكومی لە شاری سالمی باشور وتی، پیاوەكە پاش ڕزگاركردنی لە حاڵەتێكی دژواردابووە، دواتریش بەهۆی گرفتی سییەكانیەوە مردووە.

سایتی بی بی سی لەسەر زاری ئەو پزیشكەوە وتیشی، "بە ڕوونی ئەو كاتژمێریانەی (بالاسوبرامانیم) لە ناو ساردكەرەوەكەدا بەسەریبردووە نەزانراوە".

دەربارەی مردنی یەكەمجاری ئەگەرچی كەسوكارە نزیكەكەی دەڵێن نوسراوی پزیشكیان بۆ كراوە سەبارەت بە مردنەكەی، بەڵام پۆلیسی شارەكە دەڵێت، كەسوكارەكەی ئەو نوسراوەیان پێنەداون، بۆیە دۆسیەیەكیان دژ بە كەسە نزیكەكانی كردووەتەوە بەتۆمەتی "بڕیاری هەڵەشە یان ئیهمالی كە بەهۆیەوە ژیانی مرۆڤێك ڕووبەڕووی مەترسی بووەتەوە".



‌ئێستا