×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

قوباد تاڵەبانی: سوتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای پارتی لە بەغداد جێگای قبوڵکردن نییە

2020-10-17
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم
فۆتۆ: Google
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەکەم، لەبارەی سوتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغداد و ئاڵای کوردستان ڕایگەیاند کە سوتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان كە سیبمولی باڵای گەلەكەمانە و هەروەها هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغداد جێگای قبوڵکردن نییە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "سوتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان كە سیبمولی باڵای گەلەكەمانە و هەروەها هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغداد، بە شێوازێكی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبوڵکردن نییە و هێرشە بۆسەر هەموو پیرۆزی و بارەگا کوردستانییەكان لە پایتەختی فیدراڵی عێراق".

جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت، "بە توندی ئیدانەی ئەم هەنگاوە دەکەم و داواش لە هێزە عێراقییە هاوپەیمان و دۆستەکانمان دەكەین لە بەغداد  لەسەر ئەم بێڕێزیکردنە بێنە دەنگ كە پێشێلکردنێکی گەورەی یاسا و دەستور و سیمای فرەجۆریی عێراقە".

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئەم هەنگاوە "زاڵكردنی هێزی چەكە بەسەر مەنتیقی عەقڵ و دیالۆگدا و ئەمەش دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستیی كورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی سەرمان کە ئەمڕۆ گەلەکەمان لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەیەکڕیزی و تەبایی هەیە".



‌ئێستا