×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

یەكەم فیلمی جیهانی بە شێوەزاری عێراقی بەرهەمدەهێنرێت

2020-10-13
پۆستەری فیلمەكە كە لەلایەن نێتفلێكس-ەوە بڵاوكراوەتەوە
فۆتۆ: الحرة
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
كۆمپانیای نێتفلێكس تایبەت بە فیلم و بەرهەمی تەلەفزیۆنیی ئەمریكی ئاشكرایدەكات فیلمی (موسڵ) لە تشرینی دووەمی داهاتوو نمایشدەكرێت، كە بەشێوەزاری عێراقی-یە.

فیلمەكە لەلایەن ماسیۆ كارناهان دەرهێنانی بۆ كراوە و محەمەد دەراجی، دەرهێنەری عێراقی بەشداری تیایدا كردووە.

ئەركی بەرهەمهێنانەكەشی لەسەر هەردوو برا ئەنتۆنی و جۆ ڕۆسۆ-یە، كە بەرهەمهێنەری فیلمی (Avengers -End game)ن ئەو فیلمەی داهاتێكی زۆری چنییەوە كاتێك لە سینەما نمایشكرا.

چیرۆكی فیلمەكە لە ڕوداوێكی ڕاستەقینەی تیمێكی هێزەكانی پۆلیسی عێراقەوە وەرگیراوە كە شەڕی كۆڵان بەكۆڵانیان دژ بە داعش كردووە بۆ ڕزگاركردنی شاری موسڵ لە چەكدارانی ڕێكخراوەكە.

چیرۆكی تیمەكەی پۆلیس لە بنكۆڵكارییەكی ڕۆژنامەی نیۆیۆركەر-ی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە و سەرنجی جۆ ڕۆسۆ،ی بەرهەمهێنی فیلمەكەی ڕاكێشاوە و وتویەیەتی "گریاوە" كاتێك چیرۆكەكەی خوێندوەتەوە و بەوەش سوور بووە لەسەر وێنەگرتنی لە فیلمێكی سینەماییدا.

فیلمەكە بە زمانی عەرەبی و بەشێوەزاری عێراقی دەبێت و بەمەش دەبێتە یەكەم فیلمی جیهانی كە بەوشێوەیە بەرهەمبهرێنرێت.

بەرهەمهێنەرانی هیوایان وایە "فیلمەكە ئەو تێڕوانینە خراپەی لەسەر عەرەب هەیە" بگۆڕێت، وەك ئەوەی ڕۆسۆ لە لێدوانێكی پێشتردا وتبووی.

ماسیۆ كارناهانی دەرهێنەر و دوو ئەكتەری بەشداربووی فیلمەكە



‌ئێستا