کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ڕیاڵ و بارسا زۆر لەدواوەن.. ڕیزبەندی گرانبەهاترین یانە وەرزشییەکانی جیهان بڵاوکرایەوە

01/08/2020
بەبەهاترین یانە وەرزشییەکانی جیهان
فۆتۆ: مارکا
وەرزشی ئێستا

گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی نوێترین ئامارە وەرزشییەکانی بۆ ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و دەریخستووە، یانەی داڵاس کاوبۆیزی ئەمریکی گرانبەهاترینە لەسەر ئاستی هەموو جیهان.

هەوادارانی وەرزش پێیان وایە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بەباهاترین دوو یانەن لەمێژووی تۆپی پێدا، ئەم بۆچوونە بۆ بواری تۆپی پێ دروستە، بەڵام ئەگەر هەموو وەرزشەکان لەیەک چوارچێوەدا کۆبکەینەوە ئامارەکان ئاماژەیەکی جیاوازدەکەن.

بەپێی نوێترین ئامارە داراییەکانی فۆربس، یانەکانی داڵاس کاوبۆیز و نیویۆرک یانکیس کە دوو یانەن لە بوارەکانی تۆپی پێی ئەمریکی و بەیسبووڵ، لەسەرجەم یانە وەرزشییەکانی دیکە گرانبەهاترن و بە جیاوازییەکی زۆرەوە پێشەنگییان گرتووە.

لەبەرانبەردا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە کە دوو گرانبەهاترینی بواری تۆپی پێی ئاسایین، لە پلەکانی شەشەم و هەشتەمدا جێگیربوون.

نوێترین ڕیزبەندی بەبەهاترین یانە وەرزشییەکانی جیهان:

1. داڵاس کاوبۆیز (فوتباڵی ئەمریکی): 5.5 ملیار دۆلار



2. نیویۆرک یانکیس (بەیسبۆڵ): پێنج ملیار



3. نیویۆرک نیکس (باسکە): 4.6 ملیار



4. لۆس ئەنجلس لەیکەرز (باسکە): 4.4 ملیار



5. گۆڵدن ستەیت واریەرز (باسکە): 4.3 ملیار



6. ڕیاڵ مەدرید (تۆپی پێ): 4.24 ملیار



7. نیو ئینگلاند پاتریۆتس (فوتباڵی ئەمریکی): 4.1 ملیار



8. بەرشلۆنە (تۆپی پێ): 4.02 ملیار



9. نیویۆرک جاینتس (فوتباڵی ئەمریکی): 3.9 ملیار



10. مانچستەر یونایتد (تۆپی پێ): 3.81 ملیار