کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی بە سێ گۆڵ و سێ خاڵ وڵڤزی تێپەڕاند

22/09/2020
سیتی گواردیۆلا یەکەم بردنەوەی وەرزی نوێی بەرانبەر وڵڤەرهامپتن تۆمارکرد
فۆتۆ: تویتەر
وەرزشی ئێستا

ئەمشەو، دووشەممە یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی دووی پریمەرلیگی ئەنجامدا و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر وڵڤەرهامپتن تۆمارکرد.

ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی یەکەمی سیتی بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا دواخرا، ئەمشەو دووشەممە لە یاریگای مۆلینێکس یاری گەڕی دووەمیان بەرانبەر وڵڤەرهامپتن ئەنجامدا.

سەرەڕای ئەوەی یانەی خانەخوێ یەکێکە لە باشترینەکانی خولی نایابی ئینگلیزی و لەلایەن نونۆ سانتۆی پۆرتوگالییەوە سەرپەرشتی دەکرێن، بەڵام کوڕانی گواردیۆلا بەبێ گوێدانە هێزی ڕکابەر توانیان تایمی یەکەم کۆنتڕۆڵ بکەن.

لە خولەکی (20) کیڤن دی برۆین بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی سیتیزنی تۆمارکرد، هەر لەو تایمەدا و لە خولەکی (32) فیڵ فۆدێن بە هێرشێکی ڕێکخراو گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و بەو ئەنجامە تایمی یەکەم کۆتاییهات.


لە تایمی دووەمدا گورگەکانی وڵڤەرهامپتن هەوڵی گەڕانەوەیاندا و گووشاریان خستە سەر گۆڵی ئیدێرسۆن، لە خولەکی (78) ڕائول خیمینێزی گۆڵکار گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام ئەم گۆڵە دووبارە گڕوتینی یاریزانانی سیتی زیادکرد و لە خولەکی (90) گابریال جیسوز گۆڵی سێیەم و یەکلاکەرەوەی یارییەکەی بۆ مان سیتی تۆمارکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمشەو، سیتی گواردیۆلا بە سێ خاڵ و یارییەکی دواخراوەوە لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، هەروەها وڵڤەرهامپتن بۆ پلەی یانزەیەم دابەزی.