کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

دیلی ئالی لە تۆتنهام دەڕوات؟ پاریس داوای دەکات

21/09/2020
دیلی ئالی لە تۆتنهام دووردەکەوێتەوە و پاریس داوای گواستنەوەی دەکات
فۆتۆ: پریمەرلیگ
وەرزشی ئێستا

ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز، دیلی ئالی لەلایەن جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالییەوە پشتگوێخراوە و سەرچاوەکان ئاماژە بە نزیکبوونەوەی دەکەن لە یانەی پاریس سانت جێرمان.

ئالی تەمەن (24) ساڵ پێنج وەرز لەمەوبەر پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کردو و یەکەمین ڕوبەڕوبوونەوەی لە خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامدا، لە وەرزەکانی دواتر تواناکانی باشتر هەڵکۆڵی و لەگەڵ بەدەستهێنانی ئەزمووندا بووە یەکێک لە باشترینەکان، تاوەکو لە ساڵی 2018 نرخی گەیشتە (100) ملیۆن یورۆ.

لەم وەرزەدا ئەستێرەی ناوبراو لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەکانی ئایسلەندا و دانیمارک دوورخرایەوە، لە یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی فەرمی ئەم وەرزەی سپێرز بەرانبەر ئێڤەرتۆن یاریزانەکە گەڕایەوە، بەڵام لە خولەکی (46)ی تایمی یەکەم ئاڵوگۆڕی پێدرا.

لەدوای ئەم یارییە و لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی لۆکۆمۆتیڤ پلۆڤدێڤ و ساوزامپتن، دیلی ئالی بەتەواوی لە پێکهاتەی سەرەکی مۆرینیۆ دوورخرایەوە.



لەم بارەیەوە "مۆو" دەڵێت، " پێموانییە ئالی شایەنی ئەوەبێت لە پێکهاتەی تۆتنهام دووربخرێتەوە، بەڵام پێکهاتەکەمان لە پێگە جیاوازەکاندا کەڵەکەبوونی زۆرە و هەندێک لە یاریزانان باجی بوونی چەندین یاریزان دەدەن لە پێگەکانیاندا".

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی لەم بارەیەوە نوسیویەتی، لە ماوەی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر گواستنەوەی گاریس بەیل تاووتوێی ئاڵوگۆڕیان بە دیلی ئالی کردووە، لەهەمان کاتدا یانەی پاریس سانت جێرمان ئامادەییان نیشانداوە بەهەر نرخ و شێوازێک بێت ئەستێرە ئینگلیزییەکە دابین بکات.