کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

چوار هۆکار.. کێشەی ڕیاڵ مەدرید گۆڵکردنە و زێدان لە چوار متمانەی بە یەکێکە

21/09/2020
ڕیاڵ مەدرید هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو کێشەی هونەری هەیە
فۆتۆ: ئەی ئێس
وەرزشی ئێستا - ڕۆژنامەی مارکا

شەوی ڕابردوو، یەک شەممە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سان سباستیان بەرانبەر ڕیال سۆسیداد بەبێ گۆڵ یەکسانبوونی تۆمارکرد و دوو خاڵی ڕوبەڕوبوونەوەکەی لەدەستدا.

ڕیاڵی ئەم وەرزە جیاوازییەکی لەگەڵ ڕیاڵی وەرزی ڕابردوو نەبوو، بەهەمان شێوەی 2019/2020 کێشەیان لە تۆمارکردنی گۆڵدا هەبوو، لەهەموو ئەوانەش سەیرتر، زینەدین زێدان چەند بڕیارێکی جیاوازیدا و نەیتوانی چارەسەری کیشەی پێکانەکان و تۆمارنەکردنی گۆڵ بکات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەکەدا چەندین یاریزانی ئاڵوگۆڕکرد، لە جێگەی ڤینیسیۆز و ڕۆدریگۆ دوو لاوی نەناسراوی بەناوەکانی مارڤن و ئاریباس بەگەڕخست، لە بەرانبەردا بۆرخا مایوڕاڵ و لوکا یوڤیچ و ماریانۆ دیازی پشتگوێخست.



لە چوار متمانەی بە یەکێکە

پێکانی هازارد و ئاسینسیۆ ناچارمان دەکات لە چوارچێوەکە دووریانبخەینەوە، لەگەڵ ئەوشدا یانەی شاهانە خاوەنی چوار هێرشبەرە، بنزیمە، یوڤیچ، مایوڕاڵ، ماریانۆ.

زێدان لە نێوان ئەم چوار ناوەدا تەنها متمانەی بە بنزیمەیە و چانس بە هاوڕێکانی دیکەی نادات، لەدوای یارییەکەش ڕایگەیاند، بۆیە گۆڕانکاری بە بنزیمە نەکردووە لەبەرئەوەی زۆر باش بووە، هەروەها ویستی نەبووە پلان و تاکتیکی یارییەکە بگۆڕێت.

ڤینیسیۆز و ڕۆدریگۆ گۆڵکارنین

دووانە بەرازیلییەکە لە ڕووی هونەرییەوە بەتوانان، بەڵام گۆڵکارنین، لەو جۆرە یاریزانانە نین لە یەک وەرزدا (30) گۆڵ زیاتر تۆماربکەن، کەواتە کێشەکان لەسەر ئاستی هێرشبەری سەرەڕمە کە سوود لە ڕەخساندنەکانی ڤینی و ڕۆدریگۆ وەرناگرێت، هەروەها ئەم دوو یاریزانەش ناتوانن بەردەوام ببنە مەترسی بۆسەر گۆڵی ڕکابەران.



ئاسینسیۆ و هازارد

دووانە پێکراوەکە ڕێژەی تۆماری گۆڵیان بەرزە، بەڵام هەردوو یاریزانەکە بەهۆی پێکانی یەک لەسەریەک و ئاستی جەستەییانەوە نزیکی ساڵێک یارییان نەکردووە.

ئەگەر ئەم دووانەیە بتوانن بەردەوامی بە یاریکردن بدەن، یانەکە دەگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان، بەپێچەوانەوە یانەکە لەم وەرزەدا شکست دەهێنێت.

یاریزان ناکڕن

بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئیدارەی یانەی شاهانە بڕیاریداوە هێرشبەری نوێ نەکڕێت، متمانەی تەواویان بە زێدان بەخشیوە هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو چارەسەرێک بۆ دۆخەکە بدۆزێتەوە.