کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

کومان هەموو شتێکی ئاشکراکرد: پێویستمان بە فرۆشتنی یاریزانە

16/09/2020
بەرشلۆنە پێویستی بە فرۆشتنی یاریزانە بۆ کڕینی یاریزانی دیکە
فۆتۆ: زە سەن
وەرزشی ئێستا

ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە دووپاتیدەکاتەوە، بۆ کڕینی یاریزانی نوێ یانەکەی پێویستی بە فرۆشتنی یاریزانە زیادەکانە.

بەهۆی خراپی ئەنجامەکانەوە یانەی بەرشلۆنە کیکی سیتیێنی ڕاهێنەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە، ڕاستەوخۆ لە جێگەی ڕۆناڵد کومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئێڤەرتن و هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەستبەکاربوو.

بڕیاربوو لەگەڵ پەیوەندیکردنی ڕاهێنەری نوێ، ئیدارەی ئازولگرانا گۆڕانکاری لەسەر ئاستی پێکهاتەی یانە ئەنجامبدات و چەند یاریزانێکی نوێ دابینبکات، بەڵام ئەوەی ڕوودەدات بە پێچەوانەی خواستی ڕاهێنەرەکە و هاندەرانی یانەکەوەیە.

ڕۆناڵد کومان لە چاوپێکەوتنێکدا بە فۆکس سپۆرتی ڕاگەیاندووە، " بەر لەوەی بۆند لەگەڵ مێمفس دیپای یان هەر یاریزانێکی دیکە وژاووبکەین، پێویستە یاریزان بفرۆشین".

هەروەها نهێنییەک لەبارەی بەرشلۆنەی وەرزی داهاتوو ئاشکرادەکات و دەڵێت، " ئێمە ئێستا کار بۆ وەرزی نوێ دەکەین، پێموابێت ئامادەکاری بەهەمان ئەو یاریزانانە دەکەین کە لەئێستادا بەردەستن".

لەکۆتاییشدا ئاماژە بە تێکچوونی پەیوەندی نێوانی و لیۆ مێسی ئەفسانەی یانە دەکات و دەڵێت، " ئەوەی ڕوویدا ململانێی نێوان مێسی و ئیدارەی یانە بوو، من لەگەڵ یاریزانەکە قسەم کردووە و بەهەمان شێوەی پێشوو بەردەوامدەبین".

سەرچاوەکانی هەواڵ پاڵپشت بە لێدوانەکانی کومان دووپاتیدەکەنەوە، بۆردی کارگێڕی یانەی بەرشلۆنە هەنگاویان بۆ گواستنەوەی یاریزانان ناوە، بەڵام نەیانتوانیوە بڕی تەواو بۆ واژووکردنی بۆندەکان بەردەست بخەن، بەڵکو ناچارن یاریزان بفرۆشن بۆ پڕکردنەوەی کەلێنە کارگێڕییەکان و بەدووریش نازانرێت دووبارە لە موچەی یاریزانان کەمبکەنەوە.