کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

مباپێ داهاتووی یەکلاییکردووەتەوە: تەنها یەک یانەم دەوێت

15/09/2020
مباپێ بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات
فۆتۆ: ڕیاڵ چامپس
وەرزشی ئێستا

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانت جێرمان، کیلیان مباپێ دووپاتیکردووەتەوە هاوینی داهاتوو خولی فەرەنسا بەجێدەهێڵێت و ئەم جوڵەیەش لە پێناو پۆشینی درێسی یانەی ڕیاڵ مەدریددا دەکات.

جوسێپ پیدرۆرێل، ڕۆژنامەنوسی ناوداری ئیسپانیا و پێشکەشکاری پرۆگرامی "ئیل شیرینگیتۆ" لە نوێترین بەرنامەدا ڕایدەگەیەنێت، " لە سەرچاوەی نزیکەوە زانیومە، کیلیان مباپێ لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە نزیکە، تەنها پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات".

هەروەها دەڵێت، " یاریزانە فەرەنسییەکە پێی وایە ئەگەر بیەوێت خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بەدەستبهینێت پێویستە پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بکات، پێشیوایە ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانت جێرمان بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ مامەڵەی خواستەکانی دەکات و دەستبەرداری دەبێت".



پیدرۆرێڵ ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، " هەر کاتێک مباپێ بڕیاری ڕۆیشتن بدات، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕاستەوخۆ دەست بە دانوستاندن دەکات لەگەڵ خودی یاریزانەکە و ئیدارەی پاریس سانت جێرمان، بەڵام لە مەدرید پێیان وایە دەستپێشخەری دەبێت لەلایەن نوێنەرانی پاریسەوە بکرێت، بەڵکو بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین بە ڕێککەوتنی پێشوەخت لەگەڵ یاریزانەکە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ناسڕ خلێفی تێکبدەن".

بۆندی مباپێ لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا نوێی نەکردووەتەوە، یاریزانەکە لەماوەی ڕابردوودا داوای لە بەرپرسانی پاریس کردووە لە هاوینی 2021 دەستبەرداریبن پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.