کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

بایرن میونشن جارێکی دیکە گرنگی بە گەوهەرەکەی چێڵسی دەدات

15/09/2020
بایرن میونشن دووبارە داوای گواستنەوەی ئودۆی دەکات
فۆتۆ: ئیندپێندێنت
وەرزشی ئێستا

نوێنەرانی یانەی بایرن میونشن دووبارە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کالوم هودسۆن ئودۆی باڵی هێرشبەری یانەی چێڵسی دەستپێکردووە.

تۆڕی سکای سپۆرت کۆپی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، لە گواستنەوەکانی زستانەی 2019 یانەی بایرن میونشن خواستی لەسەر گواستنەوەی هودسۆن ئودۆی نیشانداوە، بەڵام بەهۆی پێداگری یانە ئینگلیزییەکە و گرنگیپێدانی لەلایەن فرانک لامپاردی ڕاهێنەرەوە دانوستاندنەکان شکستیانهێناوە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە ئێستادا دووبارە نوێنەرانی یانە باڤارییەکە هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی ئودۆی دەستپێکردووەتەوە، بەڵام ئەمجارە لەلایەن یانەکانی یوڤانتۆس و لایپزیگەوە ململانێ دەکرێن.

دوو یانە داواکارەکەی دیکەش بەفەرمی خواستیان لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرەکەی بلوز نیشانداوە، بەڵام سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، براوەی ئەم بۆندە ئەو یانەیەیە کە باشترین بۆند پێشکەشدەکات.

لە میرکاتۆی هاوینەی 2020 ئیدارەی چێڵسی سەرکەوتووبووە لە گواستنەوەی کای هاڤێرتز و حەکیم زەیاش، کە بەهەمان شێوە لە هێڵی هێرشبەری یاریدەکەن و ئەوەش چانسی یاریکردنی ئودۆی لاواز کردووە.

ئودۆی (19) ساڵ بۆندی بۆ ماوەی پێنج وەرز واژووکردووە، لە سێپتەمبەری 2019وە (33) یاری بە درێسی چێڵسییەوە کردووە، لە هاوینی 2018وە هەشت گۆڵی تۆمارکردووە.


 زۆرترین خوێندراو