کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

فۆربس: ئەم (10) یاریزانە لە ساڵی 2020 زۆرترین داهاتیان هەبووە

15/09/2020
مێسی خاوەن زۆرترین داهاتە لەناو یاریزانانی جیهانی تۆپی پێ
فۆتۆ: وەرزشی ئێستا
وەرزشی ئێستا

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین لە ساڵی 2020 زۆرترین داهاتی دارایی بەدەستهێناوە و لە ڕیزبەندی گرانبەهاترینەکاندا پێش هەمووان کەوتووە.

گۆڤاری فۆربس کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی داتا و ئامارە داراییەکان، ساڵانە ڕیزبەندی ئەو یاریزانانە بڵاودەکاتەوە کە زۆرترین داهاتییان کۆکردووەتەوە، لەم وەرزەشدا ئاشکرایکردووە کە لیۆ مێسی هاوشێوەی وەرزەکانی دیکە لە لوتکەدا بەردەوامە.

بەپێی داتا نوێیەکان، جادوگەرەکەی ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی بڕی (126) ملیۆن دۆلار لوتکەی ڕیزبەندی ئەو یاریزانانەی گرتووە کە لە ساڵی 2020دا لەڕووی داراییەوە زۆرترین داهاتیان هەبووە، بەدوایدا ڕاستەوخۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی هاتووە بە بڕی (117) ملیۆنەوە.

ڕیزبەندییەکەی فۆربس هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو نییە، بەڵکو گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و محەمەد سەڵاحی میسڕی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی داهاتی (37) ملیۆن دۆلار بۆ پلەی پێنجەم بەرزبووەتەوە.

ئەمەش ڕیزبەندی (10) خاوەن زۆرترین داهاتە لە بواری تۆپی پێدا:

1. لیۆ مێسی (بەرشلۆنە): 126 ملیۆن دۆلار

2. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (یوڤانتۆس): 117 ملیۆن

3. نێیمار جونیۆر (پاریس سانت جێرمان): 96 ملیۆن

4. کیلیان مباپێ (پاریس سانت جێرمان): 42 ملیۆن

5. محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): 37 ملیۆن

6. پۆل پۆگبا (مانچستەر یونایتد): 34 ملیۆن

7. ئەنتوان گریزمان (بەرشلۆنە): 33 ملیۆن

8. گاریس بەیل (ڕیاڵ مەدرید): 29 ملیۆن

9. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن): 28 ملیۆن

10. دەیڤید دی خیا (مانچستەر یونایتد): 27 ملیۆن