کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

کریستیانۆ بە (18) ملیۆن دۆلار ئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕا

01/08/2020
کریستیانۆ بە کڕینی ئوتۆمبێلێک و یەختێک ئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕا
فۆتۆ: یو تیوب
وەرزشی ئێستا

کریستییانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بۆ دووەم جار لەسەریەک نازناوی کالچیۆی ئیتاڵی بەدەستهێنا و بەوهۆیەوە بڕی (18) ملیۆن دۆلاری لە کڕینی کاڵا گرانبەهاکاندا بەکارخست.

دۆنی پۆرتوگال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە پاڵی بە یەکێک لە ئوتۆمبێلەکانییەوە داوەتەوە لە جۆری "بوگاتی"، ئەم وێنەیەش بووە هۆی دەرخستنی چەندین زانیاری لەلایەن ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیاوە.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلا سێرا ئاشکرایکردووە، یاریزانە پۆرتوگالییەکە ساڵانە لەگەڵ چنینەوەی نازناوەکاندا بەکڕینی کاڵای گرانبەها ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕێت، لەدوای بەرزکردنەوەی سکۆدیتۆی ئەم وەرزە بڕیاریداوە جوڵەیەکەی بەهێزتر لە ساڵانی ڕابردوو بکات، ئەو جوڵەیەشی بریتی بووە لە کڕینی ئوتۆمبێلێک و یەختێکی ناوازە.

ئوتۆمبێلەکە لە جۆری بوگاتی شیرۆنە، سەرەڕای ئەوەی لەم جۆرە ئوتۆمبێلەی هەیە، بەڵام ئەوەی لە کۆمپانیا ئیتاڵییەکەی داواکردووە جیاوازە و بڕی (11) ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، کۆمپانیاکە لە ئێستاوە دەستی بە دروستکردنی ئوتۆمبێلەکە کردووە و ساڵی داهاتوو پێشکەشی یاریزانەکە دەکرێت.

View this post on Instagram

You choose the view 😉😅

A post shared by Cristiano Ronaldo (@cristiano) on


ئەم جۆرە ئوتۆمبێلەی کۆمپانیای بوگاتی جیاوازە لە هەموو بوگاتییەکانی جیهان، لەم وەرزەدا تەنها (10) دانەیان لێبەرهەمهێناوە.

یەکێکی دیکە لە خواستەکانی کریستیانۆ کڕینی یەختێکی گرانبەهابووە بۆ خۆی و خێزانەکەی لەکاتی حەوانەوەکان، لەماوەی ڕابردوودا چەند وێنەیەکیشی بڵاوکردووەتەوە و نرخەکەی زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلارە.

کۆی گشتی ئەو پارەیەی "دۆن" بەهۆی سەرکەوتنی کالچیۆ بەکاریخستووە دەکاتە (18) ملیۆن دۆلار.