کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

کێ جێگەی دەگرێتەوە؟ کیپا خراپترینی وەرزە و لە چێڵسی کۆتاییهاتووە

01/08/2020
لامپارد داوای فرۆشتنی کیپای لە بەرپرسانی یانەی چێڵسی کردووە
فۆتۆ: دەیلی ستار
وەرزشی ئێستا

گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، کیپا ئاریزابالاگا لەم وەرزەدا خراپترین ئاستی پێشکەشکردووە و لەلایەن فرانک لامپاردی ڕاهێنەرەوە تێکەڵ بە لیستی فرۆشراوان کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "گیڤ می سپۆرت"، لەم وەرزەدا کیپای ئیسپانی خراپترین داتاکانی لەسەر ئاستی گۆڵپارێزانی ئینگلتەرا و ئەوروپا تۆمارکردووە، هەرگیز لەو ئاستەدا نەبووە کە چاوەڕواندەکرێت.

لە خولی نایابی ئینگلیزی بۆ وەرزی 2019/2020 تەنها لەسەدا (53.5)ی لێدانە ئاڕاستەکراوەکانی ڕەتکردووەتەوە، کە ئەوەش خراپترینە لە ڕیزبەندی گۆڵپارێزانی خولەکە.

هەروەها لە خولی یانە پاڵەوانەکان تەنها لەسەدا (50) ی لێدانەکانی ڕەتکردووەتەوە، کە ئەوەش بەهەمان شێوە لەسەر ئاستی گۆڵپارێزانی ئەوروپا خراپترینە.

فرانک لامپاردی ڕاهێنەری چێڵسی هیچ هیوایەکی بە گرانبەهاترین گۆڵپاریزی جیهان نەماوە، کە لە هاوینی 2018 بەبڕی (80) ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە بلوزی لەندەنەوە کرد.

ئیدارەی چێڵسی لەسەر ڕاسپاردەی ستافی هونەری بڕیاریانداوە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2020 بە یەکێک لە یانە داواکارەکانی بفرۆشن، لەبەرانبەردا یەکێک لەم گۆڵپارێزانە لەجێگەی دابین بکەن: یان ئۆبلاک (ئەتلەتیکۆ مەدرید)، نیک پۆپ (بێرنڵی)، مانوێل نۆیەر (بایرن میونشن)، ڕۆمان بۆرکی (بوروسیا دۆرتمۆند).