تۆڕی میدیایی ئێستا

کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پێڵاوەکانی هەڵواسی .. سوپەر ماریۆ جارێکی دیکە لە بۆندس لیگا یاریناکاتەوە

29/06/2020
فۆتۆ: تیڵەر سپۆرت
وەرزشی ئێستا

هێرشبەری ناوداری ئەڵمانیا و یانەی شتوتگارت، ماریۆ گۆمێز وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند و بڕیاریدا جارێکی دیکە بەشداری چالاکییەکانی بۆندس لیگا نەکاتەوە.

یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی دوێنێ، یەک شەممە لە مێرسیدس ئارینا کۆتا ڕووبەڕوبونەوەی خولی پلە دووی ئەڵمانیای بەرانبەر دارمشتات ئەنجامدا و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک دۆڕاندنیان تۆمارکرد، تاکە گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا لەلایەن ماریۆ گۆمێزی هێرشبەری ناوداری ئەڵمانییەوە تۆمارکرا.

ڕووبەڕوبونەوەکە کاریگەری لەسەر پێگەی یانە ئەڵمانییەکە دروست نەکرد، چونکە بەجیاوازی سێ خاڵ پێش یانەی هایدینهایم کەوتبوون و هاوشانی یانەی ئارمینیا بیلیفێڵد پێشوەخت سەرکەوتنیان بۆ خولی پلە یەکی ئەڵمانیا مسۆگەرکردبوو.

گۆمێزی تەمەن (٣٤) ساڵ لەم وەرزەدا کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی شتوتگارت دروستکرد، سەرەڕای ئەوەی تەنها حەوت گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام بە ئەزمون یاریدەدەری یاریزانانی دیکە و پێکهاتەکە بووە.

دوابەدوای ڕووبەڕوبونەوەکە گۆمێز بە ماڵپەڕی شتوتگارتی ڕاگەیاند، " خەونم ئەوەبوو دوای مێژوویەکی ناوازە سەرکەوتنێک پێشکەشی شتوتگارت بکەم و وەڵامی چاکەی ئیدارەی یانەکەم بدەمەوە، زۆر سوپاسگوازرم، شتێکی نایابە دوای سەرکەوتن بۆ خولی پلە یەک ماڵئاواییان لێبکەم، ئەوەی بینیتان کۆتا ئەرکی من بوو".



ماریۆ گۆمێز، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٩٩ لەپێکهاتەی لاوانی ئەڵمانیا دەستی بەیاریکرد و لە ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٨ یەکێکبوو لە ئەستێرە سەرەکییەکانی پێکهاتەی ناسیوناڵ مانشافت.

لەنێوان سالانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٢٠ لە یانەکانی شتوتگارت و بایرن میونشن و فیۆرنتینا و بەشیکتاش و ڤۆلفسبۆرگ یارییکرد، لە هاوینی ٢٠١٨ گەڕایەوە شتوتگارت و هەر لەو یانەیەش وەک یاریزانێک کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی هێنا.