وەزارەتی تەندروستی: دوو حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە دهۆک دەستنیشانکران

22/05/2020
کارمەندێکی تەندروستی بە جلوبەرگی خۆپارێزیی تایبەت بە کۆرۆنا، سلێمانی
فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران.

وەزارەتی تەندروستی لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبوک دەئەنجامی نوێی پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆڤید-19 بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، یەکێک لە حاڵەتەکان پیاوێکی تەمەن 28 ساڵە و پاسەوانە و دانیشتووی قەزای ئاکرێیە، حاڵەتی دووەمیش و پیاوێکی تەمەن 58 ساڵە و پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە.

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە کە "هەردووکیان لە شاری بەغداد گەڕاونەتەوە".