×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

جەیمس جێفری لە هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم کۆبووەوە

2020-09-22
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و جەیمس جێفری
فۆتۆ: Google
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا گەیشتە هەرێمی کوردستان، بڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆببێتەوە و بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 20ی ئەیلول، گەیشتووەتە شاری ھەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە میانی سەردانەکەشیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ماڵپەری فەرمی خۆی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانەکەی جەیمس جێفری بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، "جەیمس جێفری ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە شاری ھەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستانی عێراق، لەوانەش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، "باڵیۆز جێفری تاوتوێی ھەماھەنگی بەردەوام بۆ دڵنیابوونەوە لە لەناوبردنی یەکجاریی داعش لە عێراق و سووریا و ھەوڵی بەردەوامی دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش دەکات".

ھەربەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جەیمس جێفری لە سەرجەم کۆبوونەوەکانیدا جەخت لە پشتیوانی بەردەوام بۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، لە نێویشیاندا ھێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژبە داعش دەکاتەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە جەیمس جێفری جەخت لەسەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ عێراقێکی بەھێز و خاوەن سەروەری دەکاتەوە.



‌ئێستا