×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پارتی ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

2020-09-22
ئه‌مینداری یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی پارتی
فۆتۆ: Google
ئێستا - دهۆك
ئێستا
سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك ئاشكرایكرد، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 21ی ئەیلول، پارتی حزبه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی رێکكەوتنی نێوانیان لەسەر پوستەکانی حکومەتی خۆجێیی پارێزگاكه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سەباح بابیری، سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، "ئێوارەی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، لەلایەن پارتییەوە مەڵبەندی دهۆکی یەکگرتوی ئیسلامی ئاگادارکرایه‌وه‌ لە کۆتاییهێنانی ڕێککەوتنی نێوانمان لە حکومەتی خۆجێیی دهۆکدا".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی وت، "ئێمە پێمانخۆشبوو ڕێککەوتنی نێوانمان بەردەوامبایە لە حکومەتی خۆجێیی دهۆک، تا هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەڵام پارتی ڕێککەوتنەکەی کۆتاییپێهێنا".

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2016، یەکگرتوو بە 25 پۆستی ئیداری لە حکومەتی خۆجێیی دهۆکدا له‌گه‌ڵ پارتی ڕێككه‌وت، بەڵام 18 پۆستیان له‌و ژماره‌یه‌ پێدرا، لەناویاندا پۆستی یاریدەدەری پارێزگاری دهۆک و دوو بەڕێوبەری گشتی و سێ بەڕێوبەری ناحیە هەبوون.



‌ئێستا