×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكدا پۆلیسێك برینداربوو

2020-09-21
ڕووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەتەوە
فۆتۆ: Google
ئێستا
ئێستا
هێزەكانی پۆلیس ئەمڕۆ دوشەممە 21ی ئەیلول تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیركرد و بەهۆی دروستبوونی ڕوبەڕوبوونەوەش پۆلیسێك و تۆمەتبارەكە برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا بە ناوی (ھ، ح، أ) کە فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەرکرابوو، تۆمەتبار ڕووبەڕووی ھێزەکانی پۆلیسی بنكەی بەردەقارەمان بوەوە و تەقەی لە مەفرەزەکانی پۆلیس کرد، بەو ھۆیەوە پۆلیسێک برینداربوو.

لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسەوە توانرا تۆمەتبارەکە بە برینداری دەستگیربکرێت، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

تۆمەتبار لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (31/406) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.



‌ئێستا