×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

خامنەیی: سەدام لەلایەن ئەمریكاوە بەكارهێنرا

2020-09-21
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران
فۆتۆ: AFP
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
ڕابەری باڵای ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئەیلول ڕایگەیاند، شەڕی ئێران-عێراق وانەیەكی دایە دوژمن كە هێرشكردنەسەریان گران دەكەوێت و دەشڵێت، لەو شەڕەدا سەدام حسێن لەلایەن ئەمریكاوە بەكارهێنرا.

عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران ڕایگەیاند، شەڕی ئێران-عێراق وانەیەكی دایە "دوژمن" بەوەی هەر هێرشێك بۆ سەر ئێران گران دەكەوێت.

وتیشی، "ئیمام خومەینی هەر لە سەرەتاوە ئەوەی دیاریكرد كە ئەو شەڕەی كراوەتەسەر ئێران تەنها شەڕی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ نییە، هەستیشیكرد كە دوژمنی سەرەكی لەم شەڕەدا كێیە، و سەدام تەنها داردەستێك بووە".

ئەو وتانەی خامنەیی ئەمڕۆ لەمیانەی مەراسیمی ڕێزلێناندا بوو لە ژمارەیەك لە سەربازە پێشینەكانی بەشداربوو لە شەڕی ئێران-عێراق لە ساڵانی 1980-1988.

ڕابەری باڵای ئێران ئاماژەی بەوەشدا كە سەدام حسێن لەلایەن ئەمریكاوە "دوژمنی سەرەكی" بەكارهێنراوە، ئەوەشی خستەڕوو كە ئەمریكا لێكتێگەیشتنی هەبووە لەگەڵ ڕژێمی سەدام و زانیاری و هاوكاری سەربازی پێدەبەخشی.

بە وتەی خامنەیی، ئێران سەركەوت بەسەر سەرجەم هەوڵەكانی ڕۆژئاوا بە ئاراستەی ڕوخانی رژێمی ئێران و دەستگرتن بەسەر خاكەكەیدا.

لە 22ی ئەیلولی 1980 شەڕی ئێران-عێراق بە هێرشی ڕژێمی سەدام بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستیپێكرد و دوای هەشت ساڵ لە 8ی ئابی 1988 بە ڕەسمی كۆتایی هات و بەهۆیەوە هەزاران سەربازی هەردوو وڵات كوژران.

شەڕەکە لە ئێران بەناوی (بەرگری پیرۆز)، (شەڕی سەپێندراو) و لە عێراقیش بە ناوی (قادسیەی سەدام) و (شەڕی یەكەمی كەنداو) ناودەبرا.



‌ئێستا