×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئەو ژنەی هەوڵی كوشتنی ترەمپ-ی دا دەستگیركرا

2020-09-21
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا
فۆتۆ: google
ئێستا - جیهان
ئێستا
ئەو كەسەی لەڕێگەی نامەی ژەهراوییەوە هەوڵی كوشتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای دابوو، ژنێكە و لەلایەن پۆلیسی ئەمریكاوە دەستگیركرا.

سێ بەرپرسی کۆشکی سپی کە نەیانویستووە ناوەكانیان ئاشکرابکرێت بە ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس-یان راگەیاندووە، رۆژی شەممەی ڕابردوو نامەیەک لەڕێگەی پۆستەوە ئاراستەی کۆشکی سپی کراوە، بەڵام بەر لە گەیشتنی لە پۆستەخانە پشکنینی بۆ کراوە، دەرکەوتووە نامەکە ژەهراوییە و تواندراوە لە ویلایەتی نیویۆرک و لە سەر سنووری کەنەدا، ئەو ژنە دەستگیر بکرێت کە نامەکەی ناردووە.

سەبارەت بە سەرچاوەی پۆستەكە، پۆلیسی کەنەدا ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە نامەکە لە کەنەداوە نێردراوە.

نووسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی"FBI" ئاشکرایکردووە، لێکۆڵینەویان لە نامەکە کردووە و لە ئەنجامی دوو پشکنیندا، دەرکەوتووە نامەکە ژەهری "ریسین"ی پێوە بووە.

پێشتر كاربەدەستێكی ئەمریكا بە ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ڕاگەیاندبوو، پۆلیسی ئەمریكا بەدوای ژنێكدا دەگەڕێن كە پۆستێكی ژەهراوی بۆ ترەمپ ناردووە.



‌ئێستا