×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پۆلیسی هەولێر لە شەش مانگدا سەدان 'تۆمەتبار و سواڵكەر'ی دەستگیركردووە

2020-09-21
پۆلیسی هەولێر
فۆتۆ: ئێستا گرافیک
ئێستا - هەولێر
ئێستا
پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئەیلول ئاشكرایكرد، لەماوەی شەش مانگدا 655 تۆمەتبار دەستگیركراون، لەگەڵ دەستگیركردنی 751 "سواڵكەر".

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئامار و چالاکییەکانی خستوەتەڕوو ئاشكرایكردووە، "لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 5 هەزار و 992 تاوان تۆمار كراون و لەو ڕێژەیەش 5 هەزار و 568یان ئاشكراكراون، لەگەڵ داخستنی هەزار و 284 شوێن بەهۆی ئەوەی پابەندی یاسا نەبوون".

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، لەو ماوەیەدا توانیویانە "655 تۆمەتبار" دەستگیربكەن كە تۆمەتبار بوون بە "كوشتن، ساختەكاری، دزی، سپیكردنەوەی دراو، مادە هۆشبەرەكان و چەند تاوانێكی دیكە".

پۆلیسی هەولێر هەر لەو ماوەیەدا 751 "سواڵكەر"ی دەستگیركردووە و كە لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بوون و لە شوێنە گشتییەكان و فولكەكانی نێو بازاڕ كاریان كردووە، پاش دەستگیركردنیان ڕادەستی یاسا كراون.

ئاماری شەش مانگی پۆلیسی هەولێر..




‌ئێستا