×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

لیرەی توركی دابەزینێكی دیكەی تۆماركرد

2020-09-21
لیرەی توركی
فۆتۆ: Google
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
دراوی ڕەسمی توركیا ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئەیلول ڕووەو دابەزینێكی دیكە هەنگاوی نا پاش ئەوەی 7.58 لیرە بەرامبەر بە دۆلارێك مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی ئاژانسەكان ئێستا چاوی وەبەرهێنەران بە ئاراستەی ئەو كۆبوونەوەیەیە كە بڕیارە لە 24ی ئەم مانگە لەلایەن بانكی ناوەندی توركیاوە ئەنجامبدرێت، لەگەڵ چاوەڕوانی ئەگەرەكانی گرتنەبەری ڕێوشوێنی ناڕاستەوخۆی تایبەت بە دراو، یان تەنانەت هەڵگرتنی سود.

لە كاتژمێر 06:52 بە كاتی گرینچ لیرەی توركی 7.5775 لیرە بەرامبەر دۆلارێك مامەڵەی پێوەكرا، كە ئەمە نزمترین ئاستە ئەو دراوە بەخۆیەوە بیبینێت.

دراوی توركیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 21%ی بەهای خۆی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لەدەستداوە.



‌ئێستا