×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

لە تورکیا 14 تۆمه‌تباری داعش کە هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقیین دەستگیرکران ‌

2020-09-21
دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش
فۆتۆ: AA
ئێستا - جیهان
ئێستا
لە شاری سامسۆنی تورکیا، 14 کەس کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بوون، به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ "ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش" دەستگیركران.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی، هۆبه‌ی دژه‌تیرۆری ئاسایشی سامسون، هه‌ڵمه‌تێكی بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشان له‌ شارۆچكه‌ی ئیلكئادم ئه‌نجامداوە، لە ئەنجامدا "14 تۆمه‌تباری داعش كه هاوڵاتیی عێراقیین دەستگیركران".

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای پشكنینی ته‌ندروستی بۆیان، تۆمه‌تبارەکان ڕه‌وانه‌ی ئاسایش كراون بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵیان، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌دا گیراوە كه‌ له‌ ماڵی تۆمه‌تباره‌كاندا دۆزرابوونه‌وه‌.

دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە لەكاتێكدایە، ئەوە ڕاگەیەندراوە، كە هێزە ئەمنییەكانی توركیا به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی دیكە.



‌ئێستا