×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

نرخی نەوت دابەزی

2020-09-21
هێشتا لە سەروو 40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك ماوەتەوە
فۆتۆ: Google
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە زیاتر لە 42 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ڕۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 43 دۆلار و 80 سەنت و رۆژەکەی بە 43 دۆلار و 15 سەنت تەواو کرد.

بەڵام کاتژمێر 09:25ی ئەمڕۆ نرخەکە 0.86% دابەزینی بەخۆوە بینی و گەیشتە 42 دۆلار و 78 سەنت.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە 40 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وایکردووە خواست لەسەر نەوت کەمببێتەوە، هەروەها ڕاگەیاندنی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی لیبیا کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبووە.

لە لایەکی دیکەشەوە لە مانگی ڕابردوودا، سێ جار نزیکەی نیوەی پاڵاوگەکانی ئەمریکا بەهۆی زریانەکانی کەنداوی مەکسیک لە کار وەستاون و ئەمەش ڕێگربووە لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.



‌ئێستا