×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

هاتوچۆی سلێمانی ڕێکاری گواستنەوەی تابلۆ لە نێوان پارێزگاکاندا ئاشکرا دەکات

2020-09-21
بینای بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
فۆتۆ: هاتوچۆی سلێمانی
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
بەشی هونەری لە بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕێکارەکانی گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبیل لە نێوان پارێزگاکان ئاشکرا دەکات و ئەو شۆفێرانەی تابلۆ دەگوازنەوە بڕێک پارە بۆ گواستنەوەی تابلۆکانیان دەدەن.

هێمن ساڵح، کارمەند لە بەشی هونەری بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بە ڕادیۆی هاتوچۆی سلێمانی ڕاگەیاندووە، "ئه‌و شۆفێره‌ی كه‌ به‌نیازه‌ تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌پارێزگاكه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ پارێزگایه‌كی دیكه‌ بگوازێته‌وه‌ یاخود بگۆڕێت، سه‌ره‌تا پێویسته‌ داواكاریه‌ك "عه‌ریزه‌" پێشكه‌ش بكات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ نمونە شۆفێره‌كه‌ خه‌ڵكی سلێمانییه‌ و به‌نیازه‌ تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌هه‌ولێره‌وه‌ بۆ سلێمانی بگۆڕێت، دوای پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه‌ واته‌ عه‌ریزه‌ به‌به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، هه‌نگاوی دووه‌م پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كرێت، پشكنینه‌كه‌ش ده‌كرێت له‌هه‌ولێر یاخود سلێمانی بكرێت، بڕی ڕسوماته‌كه‌ش (50) هه‌زار دیناره‌".

ئەو کارمەندەی بەشی هونەری هاتوچۆی سلێمانی وتوشیەتی "دوای پشكنینه‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی نوسراو ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر، بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كانی (ئه‌وه‌لیاتی) ئۆتۆمبێله‌كه‌ بنێرێت".

ئه‌وه‌شی خستوەتەڕوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی (ئه‌وه‌لیاتی) ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ده‌ستده‌گات، ئه‌و شۆفێره‌ مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌هاتوچۆی سلێمانی ته‌واوده‌كات ‌و تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت بۆ سلێمانی".



‌ئێستا