×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: ئەگەر فشارەکانمان بەردەوام نەبن داعش سەرهەڵدەداتەوە

2020-09-18
هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هەسەدە
فۆتۆ: google
ئێستا - خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
ئێستا
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دەڵێت هێشتا مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش لە ئارادایە و لەگەڵ هاوبەشەكانیان لە سوریادا كار بۆ لەناوبردنی دەكەن.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەگەڵ هاوبەشە خۆجێییەکانیان لە سوریا کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە تێکشکاندنی داعش، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كە لە ڕۆژئاوای كوردستان و سوریادا لە دژی داعش دەجەنگێت.

لە ڕاگەیاندراوەكەیدا كە ئەمشەو 18ی ئەیلول بڵاویكردەوە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش ئاشكرایكردووە كە لەپێناو پاراستنی هێزەکانیان لە سوریا، ئۆتۆمبێلی سەربازیی شەڕکەر ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەكات.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جەختیشیكردووەتەوە، ئەگەر فشارەکانیان لەسەر داعش بەردەوام نەبن، ئەوا بە ئەگەرێكی تەواوەوە ئەو رێکخراوە سەرهەڵدەداتەوە.



‌ئێستا