×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئەمریكا فڕۆكەهەڵگر و كەشتیی جەنگی ڕەوانەی گەرووی هورمز كرد

2020-09-18
فڕۆكەهەڵگری سەربازیی ئەمریكا
فۆتۆ: 
ئێستا - جیهان
ئێستا
هێزی دەریایی ئەمریكا دەڵێت فڕۆكەهەڵگر و كەشتیی جەنگی ڕەوانەی گەرووی هورمز كردووە.

كەشتیگەلی سەربازیی ژمارە پێنجی ئەمریكا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، كۆمەڵەیەك لە هێزی هێرشبەر لەگەڵ فڕۆكەهەڵگری نیمیتزدا كە مووشەكی ئاراستەكراوی وێرانكەر لەخۆدەگرێت، چوونەتە كەنداو و لەگەڵ هاوبەشەكانی ئەمریكادا لە ناوچەكە كار و مەشق دەكەن و پشتیوانیی هاوپەیمانیی دژ بە داعش دەكەن.

لای خۆیەوە ئەدمیراڵ جیم كێرك، فەرماندەی كۆمەڵەی هێرشبەری ئەمریكا ڕایگەیاند، هێزەكانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان. ئەو فەرماندە سەربازییەی ئەمریكا وتیشی، كۆمەڵەی نیمیتز سترایك لە مانگی تەمووزی ڕابردووەوە لە ناوچەكانی تایبەت بە كەشتیگەلی جەنگیی پێنجەمدا كاردەكات و لەوپەڕی ئامادەباشییدایە.

ئەم جموجۆڵە سەربازییەی ئەمریكا دوای چەند ڕۆژێك دێت لە وتەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا. مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی "فرانس ئینتەر" ڕاشیگەیاندبوو، ڕێگەنادەن ئێران چەكی چینی و ڕوسی بەدەستبخات.



‌ئێستا