×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئێران پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند

2020-09-18
هەردوو وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەفغانستان
فۆتۆ: 
ئێستا - ئاژانسەكان
ئێستا
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە پشتیوانیی پرۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان بكات.

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و محەمەد حەنیف ئەتمەر، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان بە وەكالەت، بارودۆخی ئەفغانستان و وتووێژەكانی ئاشتییان تاوتوێكردووە. باسیان لە ڕۆڵی وڵاتانی دراوسیێ ئەفغانستان لە پرۆسەی ئاشتیی ئەو وڵاتەدا كردووە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئێران، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە ئەفغانستان دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، ئێران هەر پشتیوانییەك لە توانایدابێت لە پرۆسەی ئاشتی ئەفغانستانی دەكات.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا بزووتنەوەی تاڵیبان و ئیدارەی ئەمریكا لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ دانوستاندنی ڕاستەوخۆیان دەستپێكرد بە مەبەستی بەرقەراركردنی ئاشتی لە ئەفغانستان.



‌ئێستا