×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

هەولێر.. چوار قاچاخچی چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌ دەستگیركران

2020-09-18
دیمەنێكی دەستگیركردن
فۆتۆ: google
ئێستا - هەرێمی كوردستان
ئێستا
ئاژانسی دژەتیرۆر دەستگیرکردنى چوار كه‌سی به ‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌ى قاچاغ ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ 18ی ئەیلول بڵاویكردەوە، ئاژانسی دژەتیرۆر ڕایگەیاند، له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى ديارده‌ى هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگيركرا‌ن.

ئاشكراشیكردووە، یەكێك لەو چوار كسە ‌ناوى (ئيبراهيم سه‌ردار حه‌سه‌ن)ـە و دانيشتووى شارى هه‌ولێرە كه‌ كارى كڕين و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كات، ناوبراو به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانەناوەوەى 84 کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە ڕێگاەى بازگه‌ى هيران - شه‌قڵاوه‌، ده‌ستگيركراوە.

كه‌سێكی تر به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ريم) دانيشتووى شارى هه‌ولێر دەستگیركراوە كە كارمەندی پۆليسە وهه‌وڵى هێنانه‌ناوه‌ى حەوت كيسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتيكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر داوە لە ڕێگەى بازگه‌ى دێگه‌ڵەوە.

ڕاگەیاندراوەكەی ئاژانسی دژەتیرۆر ئەوەی خستووەتەڕوو كە دوو كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیى ئاسايشى هه‌ولێرەوە ده‌ستگيركراون به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاخچيێتى چه‌ك به‌ ناوه‌كانی مسته‌فا سه‌عيد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى كە دانيشتووى هه‌ولێرە و له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيراوە به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاخدا.

كەسەكەی تریش ناوی سه‌ڵاح به‌هرام تاهير حه‌سه‌نە ناوبراو دانيشتووى شاری هه‌ولێرە، له ‌ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيراوە به‌سه‌ر 10 ده‌مانچه‌ى توركى قاچاخدا.



‌ئێستا