×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

لە ٪70ی کۆمەڵگەی ئێرانی لەگەڵ لەچککردنی ناچاریدا نین

2020-09-18
دوو کچی ئێرانی یاسای لەچککردنی ناچاریان شکاندووە
فۆتۆ: fararu
ئێستا - جیهان
ئێستا
لە کاتێکدا کە دەیان ژن لە ئێران لەسەر دژایەتی لەچککردنی ناچاری دادگای دەکرێن و چەندین ساڵ دەخرێنە زیندانەوە، بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە ٪70ی ئێرانییەکان لەگەڵ لەچککردنی ناچاریدا نین.


مەهدی نەسیری، سەرپەرشتیاری گشتی ڕۆژنامەی کەیهانی ئێرانی دوێنێ پێنجشەممە 17ی ئەیلول لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، "بەپێی ئەو ئامارەی کە وەزارەتی فەرهەنگ و هونەر دەستی کەوتووە زۆرینەی ئێرانییەکان لەم ڕێکارەی حکومەت ناڕازاین کە بە زۆر لەچک بە ژنان دەکات و دەستێوەردان لە شێوازی پۆشینی جلوبەرگیان دەکات".

نەسیری ڕایگەیاند، "ڕێکارەکانی حکومەت بۆ بەزۆر لەچککردنی ژنان وایکردووە بەشێک لە کۆمەڵگە دژایەتی قورس بکەن و بەجۆرێک لە جۆرەکان خۆیان بەیان بکەن کە ئەتوانن بە ئارەزوی خۆیان جل بپۆشن".

ئەو بەرپرسە ئێرانییە نیگەرانی خۆی نیشاندا بەوەی لە کۆمەڵگەکانی دونیا خەڵکی سەرقاڵی چییە و لە ئێرانیش دوای 40ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی تا ئێستا دەستەواژەی "لەچکی شل و بێ لەچکی و جلی وروژێنەر" بەردەوام بە گوێی خەڵیدا دەدرێت.


سەرپەرشتیاری پێشوی ڕۆژنامەی کەیهان ڕەخنەی گرتووە بەوەی ئەگەر کۆمەڵگەیەک زۆرینە لەگەڵ یاسایەکدا نەبێت بۆچی دەبێت جێبەجێ بکرێت؟

ئاشکراشیکردووە، یاسای بەزۆر لەچککردن بە خەڵکی وایکردووە کۆمەڵگەی کردووە بە دوو بەشەوە و ئەوانە وردە وردە بونەتە دوژمنی یەکتر.

لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 وە بە یاسا لەچککردنی ژنان و لەبەرکردنی لەبەرکردنی جلی هاوشێوەی مانتۆ جێبەجێ دەکرێت و لە شوێنە گشتییەکانی ئەو وڵاتەدا "پۆلیسی ڕەوشت" لێکۆڵینەوە لە ژنان و کچان دەکات کاتێک بەشێک لە قژیان دەردەکەوێت.



‌ئێستا