×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ وتەی لە بکوژی خێزانە کوردەکە وەرگرت

2020-09-18
ناشتنی خێزانە کوردەکە لە شاری سلێمانی
فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
دوێنێ پێنجشەممە 17ی ئەیلول، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا تایبەت بە دۆسییەی تیرۆر وتەی لە بکوژی خێزانە کوردەکە وەرگرت، کە هەستاوە بە کوشتن و دزیکردن لە ماڵی ئەو خێزانە کوردە لە شاری بەغداد.

نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وەتەوە‌"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخى تایبه‌ت به‌دۆسییه‌كانى تیرۆر،وته‌كانى تاوانبارى كوشتنى ده‌رمانساز شیلان و دایك و باوكى وەرگرتووە، دواى ئه‌وه‌ى دانى به‌تاوانه‌كه‌ىدا ناوە و هەستاوە به‌كوشتنى قوربانییه‌كان به‌مه‌به‌ستى دزیكردن".

دادگاکە ئاماژەی بەوەکردووە،"تاوانباره‌كه‌ له‌ خێزانه کوردەکە‌ نزیكبوەته‌وه‌ و به‌به‌رده‌وامى هاتوچۆى شوقه‌كه‌یان كردووه‌".

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاشکرایکردووە ‌"وته‌كانى تاوانباره‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونى جێگرى داواكارى گشتى و پارێزه‌رى ڕاسپێردراو وەرگیرواوە دواى ئه‌وه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌هێشتنى تاوان وئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه‌".

شەوی دووشەممە 14ی ئەیلول، خێزانێکی کورد لە بەغداد كە پێكهاتوون لە کچە دەرمانسازێکی کورد کە هاوکات چالاکوانی مەدەنیی بووە بە ناوی “شیلان” لەگەڵ باوکی بە ناوی “دارا ڕەئوف” و دایكی، لەناو ماڵەكەی خۆیاندا لە ناوچەی مەنسوری شاری بەغداد کوژران.



‌ئێستا