×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

گرژی سەربازی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا لە ڕۆژئاوای کوردستان زیادیکردووە

2020-09-18
پێکدادانی هێزەکانی ڕوسیا و ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان
فۆتۆ: google
ئێستا - ڕۆژئاوای کوردستان
ئێستا
ئێستا لە شەڕ و ململانێ نێودەوڵەتییەکاندا لە سوریا تەنها لە ڕۆژئاوای کوردستان هێزی روسیا و ئەمریکا نزیکن لەیەکەوە، بەجۆرێک ڕۆژانە لەسەر ڕێگە سەرەکییەکان و لە ئاسمانیش گرژی لە نێوان ئەو دوو هێزەدا دروست دەبێت لە تازەترین ڕوداویشدا 26ی ئاب لە پێکدادانێکدا چەند سەربازێکی ئەمریکی برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە تازەترین گرژیدا هێزەکانی ئەمریکا لەسەر ڕێگەی قوحتتانییە لە نزیک قامشلو بازگەیان داناوە کە ڕێگری دەکات لە گەشتی بەردەوامی پۆلیسی ڕوسیا لە ناوچەکەدا.

لەگەڵ ئەم گرژییە نوێیەدا کۆپتەرەکانی ڕوسیا و ئەمریکا بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچەیەوەن و زۆرجار لێک نزیک دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کۆپتەرێکی ئەمریکی کە نزیک بووە لە کۆپتەرەکانی روسیا لە ناوچەی برایبە بە ناچاری نیشتۆتەوە، دوای ئەوەش ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی وشکانییەوە لە شوێنەکە ئامادەبوون.

هێزەکانی ڕوسیا و ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەورییەی ڕۆژانە و هەفتانەیان هەیە و زۆرجار لە یەککاتدا هەردوو هێزەکە بەسەر یەکێک لە ڕێگە سەرەکییەکاندا دەڕۆن، هیچ یەک لە هێزەکانیش ئامادەنییە یارمەتی هێزەکەی دیکە بدات، بۆیە پێکدادان دروست دەبێت، لە دواهەمین پێکدادانی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی هەردولا لە ڕۆژی 26ى ئاب ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی برینداربوون.



‌ئێستا