×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پۆلیسی گەرمیان ڕەتیدەكاتەوە تەقە لە نەخۆشخانەیەكی كەلار كرابێت

2020-09-17
قەڵای شێروانە لە كەلار
فۆتۆ: گووگڵ
ئێستا - هەرێمی كوردستان
ئێستا
ئەمشەو 17ی ئەیلول، بەشێك لە شووشەی باڵەخانەی نەخۆشخانەیەكی كەلار تێكشكا و وا بڵاوكرایەوە كە ڕووداوەكە بەهۆی تەقەكردنەوە بووبێت.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ "تۆڕی میدیایی ئێستا" عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكرد، بەهۆی شكانی بەشێك لە شووشەی باڵەخانەی نەخۆشخانەی ئەهلی كەلار كە بە (شاری پزیشكانی گەرمیان) ناسراوە، بەشێك لە كارمەندانی نەخۆشخانەكە گومانی ئەوەیان لا دروستبووە كە تەقە لە نەخۆشخانەكە كرابێت.

وتیشی، "تەقە نەكراوە و هیچ شوێنەوارێكی تەقەكردن و گولـلە بە شوێنەكەوە دیار نییە، ئەو مەفرەزەیەی پۆلیس كە لە شوێنەكەدا جێگیركراوە و هاوڵاتیانیش ڕووداوی تەقەكردنیان بەدینەكردووە، تەنها كارمەندانی نەخۆشخانەكە هەستیان بەوە كردووە كە تەقەكرابێت."

لەدرێژەی لێدوانەكەیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا"، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان جەختیكردەوە كە هێزەكانی پۆلیسی گەرمیان لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە و لەكاتی بەدەستخستنی زانیاریی نوێ لەبارەی ڕووداوەكەوە، هاوڵاتیان و دەزگاكانی میدیا ئاگاداردەكەنەوە.



‌ئێستا