×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

چالاكوانانی عێراق: لە كۆمەڵكوژییەكی قێزەوندا كچێكی كورد و دایك و باوكی لە بەغداد سەربڕدران

2020-09-16
شیلان دارا ڕەئوف
فۆتۆ: Social Media
ئێستا - عێراق
ئێستا
لەبارەی ڕوداوی كوشتنی خێزانە كوردەكەوە، چالاكوانانی عێراق داوا لە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەن، لێكۆڵینەوە لە تاوانی "تیرۆركردنی شیلان دارادا بكات" و سزای توندی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانەش بدات.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، چالاكوانانی عێراق كاردانەویان لەسەر سەربڕینی كچە چالاكوانی كورد دەرمانساز، شیلان دارا ڕەئوف و دایك و باوكی لە ناوچەی مەنسوری ڕۆژئاوای بەغداد پیشانداوە.

چالاكوانانی عێراق ڕایانگەیاندووە، "شیلان دارا ڕەئوف و دایك و باوكی لەناو ماڵەكەی خۆیاندا لە ناوچەی مەنسور، سەربڕدراون و دزییان لێکراوە".

لە چوارچێوەی كاردانەوەكاندا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، چالاكوانانی عێراق میلیشیا عێراقییەكانی سەربە ئێرانیان بە تیرۆركردنی ئەو خێزانە كوردە تۆمەتباركردووە، چونكە ئەو خێزانە بەوە ناسراوبوون كە پاڵپشتییان لە خۆپیشاندانەكان كردووە، جگە لەوەش ماڵی ئەو خێزانە كوردە دەكەوێتە ناوچەیەكی پارێزراوی ئەمنی لەنێوان باڵیۆزخانەكانی ڕوسیا و بەحرەین، كە "هیچ كەسێك ناتوانێت ئەو تاوانە ئەنجامبدات جگە لە میلیشیاكان نەبێت".

هەروەها داوایان لە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە كە لێكۆڵینەوە لەو تاوانە بكات و سزای توندی ئەنجامدەرانی بدات.

لای خۆیانەوە هەردوو سەندیكای دەرمانسازان و پزیشكانی عێراقیش لە دوو ڕاگەیەندراوی جیادا، تیرۆركردنی شیلان دارا ڕەئوف و دایك و باوكی ئیدانە كرد و سەرەخۆشی خۆشیان ئاڕاستەی بنەماڵەكەی كردووە.

پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاندبوو، كە ژمارەیەك كەسی نەناسراو، هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێكی كورد لە پشت بابیلیۆن مۆڵ لە ناوچەی مەنسوری ڕۆژئاوای بەغداد و سێ كەسیان سەربڕیوە، كە كچ و باوك و دایك بوون.




‌ئێستا